مه‌رجه‌كان
سايتى بێست شۆپينگ وه‌ك لايه‌نێكي سێهه‌م هه‌ڵده‌ستێت به كڕيني ئه‌و كاڵايانه‌ى به‌شداربوان دهيخوازن له‌و جێيه ياخود فرۆشياره كه به‌شداربووان خۆيان دياري ده‌كه‌ن ، كۆمپانياكه‌مان ئاسانكاري پێشكه‌ش ده‌كات ئه‌ويش به كڕيني كاڵاكان به‌بێ ئه‌وه‌ى به‌شداربوو پێويستى به كريديت كارت هه‌بێت وگهياندني كاڵاكان بۆ ئه‌و شوێنه‌ى به‌شداربوو مه‌به‌ستێتى بهكهمترين تێچوون كه بكرێت ، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و كاڵايانه‌ى كه ده‌كڕدرێن له‌لايه‌ن به‌شداربوانه‌وه هيچ په‌يوه‌ندى نيه به كۆمپانياوه وهيچ به‌رپرسيار نين له ناوه‌ڕۆكي كاڵاكان ، به‌ڵام كۆمپانيا دڵنيايي گه‌ياندنى كاڵاكان ده‌كات واته ئه‌گه‌ر به‌شداربوو بابه‌تێكى كڕى له‌سه‌ر تۆڕى ئينته‌رنێت كۆمپانياكه‌مان چاودێري ده‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌و كاڵايه نهگيشت له‌و ماوه‌يه‌ى كه فرۆشيار دياري كردوه ئه‌وه هه‌ڵده‌ستێت به حجزى پاره‌كه كه دراوه به‌و فرۆشياره و دهيگهڕێنێتهوه بۆ به‌شداربوو ، له‌هه‌مان كاتيشدا خزمه‌تگوزارى دڵنياكردنى پۆست پێشكه‌ش ده‌كات كه له‌كاتى ڕوودانى هه‌ر گرفتێك له‌كاتى باركردندا وه‌ك شكاندن ياخود بزربوون ئه‌وه كۆمپانيا نرخى ئه‌و كاڵايه به‌ته‌واوى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ به‌شداربوو بۆ زانيارى زياتر له‌سه‌ر دڵنياكردنى پۆست تكايه سه‌ردانى ئه‌م به‌شه بكه دڵنياكردنى پۆست .
بۆ زانياري له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ى قه‌ده‌غه‌كراون تكايه سه‌ردانى ئه‌م به‌شه بكه بابه‌تى قه‌ده‌غه‌كراو .
تكايه ئه‌م مه‌رجانه‌ى سه‌ره‌وه به‌ته‌واوى بخوێنه‌ره‌وه وله‌كاتى ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌رى كليك بكه سه‌ر "Next" به‌پێچه‌وانه‌وه كليك به سه‌ر "Cancel" بۆ پوچه‌ڵ كردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى تۆماركردن.
|
|
|
|